خامنەیی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی گۆڕی

21/04/2019 جیهان

 

رابەری باڵای ئایینی ئێران، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پۆستەكەی لادەبات و كەسێكی تر لە شوێنی دادەنێت.
رۆژی یەكشەممە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێران لە فەرمانێكدا محەمەد عەلی جەعفەری لە پۆستی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لابرد.
خامنەیی هەر لەو فەرمانەیدا، حسێن سەلامی وەك فەرماندەی گشتی نوێی سوپای پاسداران دەستنیشان كردووە و پلەكەشی بۆ سەرلەشكر بەرزكردۆتەوە.
گۆڕینی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران نزیكەی دوو هەفتە دوای ئەوە دێت كە ئەمریكا ئەو سوپایەی خستە لیستی تیرۆرەوە.
جێی باسە حسێن سەلامی، تەمەن 59 ساڵ پێشتر جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بوو، لە ساڵی 2016 هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە ئەگەر هەرێم رێگری لە چالاكی هێزە كوردیە ئۆپۆزسیۆنەكانی رۆژهەلات نەكات، هێرشی توند دەكەنە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەو هێزانە لە سەر خاكی هەرێم، ئەو لێدوانەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەدوادا هاتبوو.
فەرماندە نوێكەی سوپای پاسداران ساڵی 2017 ش لە سەروبەندی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان دژایەتی ئەو هەنگاوەی كردبوو، دوای سڕكردنی ئەنجامەكانی ریفراندۆمیش رایگەیاندبوو، "دوا بزمار لە تابوتی ئەمریكا و ئیسرائیل درا".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group