مەرجەعێكی شیعە: رێككەوتنامەی عێراق و سعودیە لەبەرژەوەندی ئیسرائیلدایە

21/04/2019 عێراق

 

مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق پێی وایە، ئەو رێككەوتامەیەی لە رۆژانی رابردوودا لە نیچوان وڵاتەكەی و سعودیە واژۆكرا، بۆ زاڵكردنی هەژمۆنی ئیسرائیلە لە ناوچەكەدا.
 محەمەد مەهدی خاڵسی مەرجی شیعە رایگەیاند "ئەو رێككەوتننامانەی لە نێوان سعوودیە و عێراق بەمدواییانە واژووكران كۆپییەكی تەواوكاریی رێككەوتننامەی كامپ دەیڤیدی میسریی زایۆنیە بە شێوەیەكی فراوانتر تا عێراق و ناوچەكەش بگرێتەوە، مەبەست لەمەش زاڵكردنی ئیسرائیلە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بەپێی پلانی گرێبەستی سەدە كە ترامپ-ی تەلمودی سەركردایەتیی دەكات". 
محەمەد مەهدی خاڵسی لەدرێژەی قسەكانیدا باسی لەوەشكردووە "رێككەوتننامەكانی سعوودیە و عێراق بەهەموو پاشكۆكانی كە بە یاداشتی لێكتێگەیشتن ناسراوە و بەڕێز عادل عەبدولمەهدی و شاندی یاوەری لەگەڵ لایەنی سعوودی واژویان كردووە پووچەڵە، چونكە بەرژەوەندییەكانی عێراق پەراوێز دەكات لە خاك و ئاسایش و ئابووری و زێدەڕۆییە لە سەروەریی نیشتمانی، هەروەها عێراق بۆ ماوەیەكی درێژ بە پابەندبوونی ناڕەوا بۆ بەرژەوەندیی وڵاتێكی بیانی دەبەستێتەوە لەكاتی ئاساییكردنەوە و هاوپەیمانێتییەكی خیانەتكارانە لەگەڵ كیانێكی دژبەر". 
هەروەها ئەوەشی وتووە "پێویستە رۆڵەكانی عێراق و سیاسەتمەدارانی و مەرجەعەكانی ئیدانەی ئەو رێككەوتننامەیە بكەن و بێ بەری بوونی خۆیان لەبەرامبەر خوا و نیشتمان لێی رابگەیەنن".  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group