بەرپرسێكی گۆڕان: تا مانگێكی تر كابینە پێكدەهێنرێت

21/04/2019

 

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پێكهێنانی حكوومەت لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دواییی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.
دانا عەبدولكەریم، ئەندامی شاندی دانوستانكاری پێكهێنانی حكوومەت لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، پابەندین بەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ پارتی ئیمزامان كردبوو، ئێستاش گۆڕان لەگەڵ پارتی لە دانوستانی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە قۆناغی كۆتاییی پێكهێنانی كابینەی حكوومەت.
لەبارەی كاتی ڕاگەیاندنی كۆتاییی پێكهێنانی حكوومەتەوە وتی: لێكتێگەیشتنێكی باش لە نێوان گۆڕان و پارتیدا هەیە و، لەو باوەڕەدام تا مانگێكی تر  كابینە پێكدەهێنرێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group