ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان مەركەزییە

22/04/2019

نەوا
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بەگشتی مەركەزییەو ئێمە گلەیمان لەم مەركەزیەتە هەیە".
كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە میانی بەرنامەی "پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی" كە رۆژانی یەكشەممە لە رادیۆ نەوا پەخش دەكرێت رایگەیاند، دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بەگشتی مەركەزییە، ئەوەشی وت: "مۆڵەتی هەڵكەندنی بیرێك و مۆڵەتی بەنزینخانەیەك لە دەستی ئەنجومەنی وەزیراندایە مەبەستی بێت دەیداتە كەسێك كە هیچی لێ نازانێت و ئەوەش كە لێی دەزانێت مۆڵەتەكەی ناداتێ‌". 
وتیشی: "ئێمە گلەیمان لەم مەركەزیەتە هەیە، راستە ئێمەش وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەپێی یاسا دەسەڵاتی باشمان هەیە، بەڵام هەندێجار نەمانتوانیوە ئەم دەسەڵاتەی خۆشمان بەكاربهێنین".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group