بەفر رێگای وەرتێ و رانیەی داخست

22/04/2019

نەوا
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی لە شەوی رابردوەوە ناوچەی باڵەكایەتی گرتوەتەوە، رێگای سەرەكی ناحیەی وەرتێ و قەزای رانیە داخرا.
شەوی رابردو شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە شاخاویەكانی باڵەكایەتی گرتەوە، بەهۆیەوە لە زینی وەرتێ بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە رێگای نێوان ناحیەی وەرتێ و قەزای رانیە داخراوە.
جگە لەو شەپۆلی بەفرە، باران و تەرزەش زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش پێشبینی دەكات ئەو ناجێگیرییەی كەشوهەوا تا سبەینێ (سێشەممە) بەردەوام بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group