كەشناسی دهۆك: بەفر بارین لەمكاتەدا ئاساییە و دوودڵی ناوێت

22/04/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
لە چەند قەزا و ناحیەیەكی دهۆك بەفر دەبارێت و بەرپرسی راگەیاندنی كەشناسی پارێزگاكەش دەڵێت "هیچ مەترسییەكی نییە و حاڵەتێكی ئاساییە".
وار شەوكەت بەرپرسی راگەیاندنی كەشناسی دهۆك بۆ رادیۆ نەوا وتی "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لەسەرئاستی دهۆك بەفر لە چەند شوێنێكی جیا جیا باریوە، لە قەزای ئامێدی باران و بەفر باریوە، بڕی بەفرەكە زۆرتر بوە و لە ناحیەی دێرەلوك و كانی ماسی و سەرسەنگ و بامەڕنێ-ش بەفر بە رێژەی جیا جیا باریوە".
وتیشی "بارینی بەفر لەمكاتەدا شتێكی ئاساییە و پێویست ناكات دوودڵی لای هاووڵاتیان دروست بكات، لە 10 ساڵی رابردوشدا لەم وەرزەدا بەفر لە ناوچە سنوریەكانی دهۆك باریوە".
 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group