نه‌وا
هومام ته‌میمى په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشكى پارێزگاى دیاله داوا له‌وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانى زانكۆى دیاله بكرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌كاتى ئاهه‌نگى ده‌رچوندا ستایشی سه‌دام حسێن سه‌رۆكى رژێمى پێشویان كردوه.
هومام ته‌میمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، دوباره‌بونه‌وه‌ى پیاهه‌ڵدان به رژێمى زاڵمى به‌عس له‌ئاهه‌نگى زانكۆكاندا كارێكى مه‌ترسیداره، لایه‌نى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى هه‌وڵى جوڵاندنى گه‌نجان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى كارى له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، كه پێشێلكارى یاسایى و ده‌ستورییه.
وتیشى، ئه‌وه‌ى رویداوه له زانكۆى دیاله و هه‌ندێك خوێندكار سرودیان بۆ رژێمى به‌عس وتوه‌ته‌وه، پێویسته بێده‌نگى لێنه‌كرێت و لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه پێكبهێنرێت و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، پێویسته ئاسایشى زانكۆ زیاتر به‌دواداچون بكات بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه و پرۆسه‌ى چاودێریكردن و رێكخستن هه‌بێت له‌لایه‌ن لایه‌نه فه‌رمیه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه، تا له‌لایه‌ن دوژمنانى عیراقه‌وه نه‌قۆزرێنه‌وه، كه هه‌وڵى دروستكردنى فیتنه ده‌ده‌ن.
پێشتر گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك خوێندكارى زانكۆى دیاله‌ن و له ئاهه‌نگى ده‌رچووندا ستایشی رژێمى پێش‌و ده‌كه‌ن.