لە مەرزەكانەوە جگەری ئێرانی تێكەڵ بە بەردی زینە دەكرێت

22/04/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تانجەرۆ –عەربەت ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە ئەگەر بەردی زینە لە كۆڵان و گەڕەكەكانیاندا هەڵڕێژرا، پۆلیس و ئاسایش ئاگاداربكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك چەند وێنەیەك و نوسراوێكی بڵاوكردۆتەوە، كە ئاراستەی قائیمقامیەتی سلێمانی كراوە و تێیدا هاتووە، پاش بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی چاودێری بازاڕی ناحیەكە، زانیاریان دەستكەوتوە، كە لە مەرزەكانەوە جگەری ئێرانی لە ژێر بەردی زینەدا هاوردەی هەرێم دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تانجەرۆ –عەربەت هاووڵاتیانی سنوری ناحیەكەشیان ئاگاداردەكاتەوە، لە حاڵەتی هەڵڕشتنی ئەو جۆرە لە بەردی زینە لە كۆڵان و شوێنە گشتییەكاندا، دەستبەجێ لیژنەكانی ناحیەی عەربەت و ئاسایش و پۆلیس ئاگاداربكەنەوە، چونكە گومان دەكرێت جگەری ماوە بەسەرچوی تێدا حەشار درابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group