بوكەڵەی سێكسی گەشە و پێشكەوتنێكی بەرچاو بەخۆیەوەدەبینێت

22/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
"برێك" ئەو پیاوەی كە بەناوبانگترین كەسە لەكۆكردنەوەی بوكەڵەی سێكسی لەجیهاندا ئاشكرایكرد، ئەو جۆرە بوكەڵەیە گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و زیرەكی دەستكردی بۆ زیادكراوە، كە دەتوانیت قسەی لەگەڵدا بكەیت و دەتناسێتەوە و ناوت دەهێنێت، دەشتوانێت بەتوندی لەكاتی سێكسدا باوەشت پێدا بكات.

برێك كە ناوە راستیەكەی پارێزراوە، بەئاژانسی سپوتنیكی روسی وتوە، بەكارهێنانی زیرەكییە دەستكردەكانی وەك لێكسا لە بوكەڵەی سێكسی گۆڕانكارییەكی گەورە دروستدەكات، بەشێوەیەكی گشتی زۆركەس نایانەوێت لەگەڵ كۆمپیوتەرێكدا قسە بكەن، بەڵام لەو جۆرە بوكەڵەیەدا جیاوازە و هەموو كەس حەز دەكات لەگەڵیاندا بدوێت بەتایبەتی ئەگەر جوان بن.

ئەو پیاوە پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ كۆمپانیای Realbotix كە بەناوبانگترین كۆمپانیای دروستكردنی بوكەڵەی پێشكەوتوی سێكسییە لەجیهاندا كە بە "هارمۆنی" ناسراوە و یەكێك لەو بوكەڵە پێشكەوتوانەی هەیە.
برێك رونیشیكردوەتەوە، پێشكەوتنە نوێیەكان لەبوكەڵەی سێكسی زۆر خێرا گەشەدەكەن ئەو جۆرە نوێیەی كە ئێستا كاری لەسەر دەكرێت دەتوانێت لەكاتی سێكسدا بەتوندی باوەش بەخاوەنەكەیدا بكات، هەروەها لەچاوەكانیدا كامێرایەكی بۆ دانراوە و لەكاتی بینینی خاوەنەكەی، دەیناسێتەوە و بەناوی خۆیەوە قسەی لەگەڵدا دەكات.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group