نه‌وا
به‌هۆى هه‌واڵه‌كانى تایبه‌ت به لابردنى تایبه‌تمه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ندێك وڵات بۆ كڕینى نه‌وتى خاو و به‌رهه‌مه‌كانى له‌ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى بهخۆیهوهبینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له سه‌روو 74 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
سه‌رچاوه ئابوریه‌كانى جیهان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و خاوى برێنت %3.3 ى نرخه‌كه‌ى زیادى كردوه، به‌جۆرێك یه‌ك به‌رمیل به 74 دۆلار و 31 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكا %2.9ى نرخه‌كه‌ى زیادى كردوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 65 دۆلار و 87 سه‌نت، نه‌وتى خاوى رێكخراوى ئۆپێكیش كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه و به 70 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌و شێوه‌یه بۆ ئه‌و هه‌واڵانه ده‌گێڕنه‌وه، كه گوایه ئه‌مریكا تایبه‌تمه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه لاده‌بات، كه پێشتر پێىداون لهسزاكانى سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران و چیتر بۆیان نییه نه‌وت و پێكهاته‌كانى له‌و وڵاته بكڕن، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه بڕى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كاندا كه‌مده‌كات، هه‌روه‌ها سزا به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ڤێنزوێلاشدا سه‌پێنراوه.