نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدولڵا ـ هه‌ولێر
به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی داویه‌تی له‌پێناوی هێشتنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له خۆراسان، ئه‌مڕۆ 22-4-2019 ئه‌كادیمیای كوردی به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕوانامه‌ی ئه‌ندامبونی به كهلیمولڵای ته‌وه‌حودی مێژونوسی گه‌وره‌ی كوردی خۆراسان به‌خشی.
له مه‌راسیمی رێزگرتنهكهدا د.نه‌جاتی عه‌بدولڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی وتی: سه‌دان ساڵه كوردان بۆ خۆراسان كۆچیانكردوه و كهلیموڵڵای ته‌وه‌حودی بوه‌هۆی پاراستنی مێژوو و كلتووری كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا.
وتیشى "زمانی كوردی له حاڵه‌تێكی خراپی بهكارهێناندایه و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌كرده‌وه هه‌ڵوێستی هه‌بێ و به‌رگری لێبكات، بایی ئه‌وه‌نده‌ش كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕمان هه‌یه، كه كاره‌كانی ڕایی بكات".
له وتاری مه‌راسیمه‌كه‌شدا، نێچیرڤان بارزانی وتی "هه‌رێمی كوردستان شانازی به سه‌ردانی ته‌وه‌حودی-یه‌وه ده‌كات، شانازی به خه‌باتی رۆشنبیری و هونه‌ری تهوهحودییهوه ده‌كه‌ین، كه داهاتوویه‌كی باشتر بۆ كوردستان به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌وان نموونه‌ی مێژووی كورد له لاپه‌ڕه‌ی زێڕیندا تۆمار ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیش، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای ناردنی سڵاو بۆ میقداد میدحه‌ت به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان و پیره‌مێرد و حوزنی موركریانی، وتى "له یادی رۆشنبیراندا گه‌لی كورد له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌بات ده‌كات و ته‌سلیم نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا دنیا دانمان پێدا ده‌نێن، دیاره باوك و باپیرانیشتمان درێغیان له خه‌بات نه‌كردوه و قوربانیان داوه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی سه‌رسامییه، كه بۆچی خه‌بات نه‌هاتوه‌ته به‌رهه‌م و به رۆژی ئازادی نه‌گه‌یشتوین".
وتیشى "سه‌رباری ئه‌و رابردوه تاڵه، ئێمه سه‌روه‌ریمان له مێژوودا هه‌یه كه ماوین و لهناونهچوین و به‌یه‌كگرتویی ماوینه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و ئاواره‌یی دوور له وڵات نه‌یتوانیوه ئێمه له‌یه‌ك جیابكاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له هه‌ر پارچه‌یه‌كی نیشتمان ده‌ژین هه‌مان ئازار و ده‌ردیان هه‌یه و ئاخ بۆ داهاتووی كوردستان تێده‌كۆشن و بۆ ئاسۆ درێژه به خه‌بات ده‌دات و كه‌س نه‌یتوانیوه له‌ناومان ببات و زۆر نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره هه‌بوون له‌ناوچون تازه‌ش به‌هیچ كه‌سێك له‌ناوناچین ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی ناسنامه و زمان و میوزیك و سترانی كورده‌وه كه شانازییان بۆ دروستكردوین و زمانی كوردی له شاخه‌كان زیاتریش كورده‌كانی پاراستوه و مانه‌وه‌ی كوردیش له خۆراسان به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌یه، كه تۆماركردنی كلتور و میوزیكی خۆراسانی تۆماركردوه".
له‌باره‌ی زمانی كوردییشهوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌رده‌وام گوێبیستی گله‌یی ده‌بێت و ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كورد خۆی به به‌رپرس بزانێت كه پێشتر به‌بێ حكومه‌ت زمان گه‌شه‌ی كردوه. وتیشی "تكا ده‌كه‌م زمان بپارێزن و زمانیش ده‌مانهێنێته‌وه بۆ لای یه‌ك".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمیش، نێچیرڤان بارزانی وتی "شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنی گشتی له كوردستان تێده‌په‌ڕێت، گله‌یی زۆره له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام ده‌بێت پشومان درێَژ بێت و هه‌مووان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت، ئه‌م دواكه‌وتنه ئاساییه و ده‌بێت ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێته پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت، بۆئه‌وه بێت كه بوژانه‌وه و خۆشگوزه‌رانی هه‌بێت، ده‌بێت لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین كوردستانێكی به‌هێز و دوارۆژێكی گه‌ش بۆ هه‌مووان بێت، ده‌بێت هه‌مووان یهكڕیزبین".
وتیشی "هه‌وڵده‌ده‌ین گرژی و ناته‌بایی رونهداتهوه و رۆژانی خۆشتر چاوه‌ڕوانی كوردستان ده‌كه‌ن".
جێی باسه كهلیمولڵای ته‌وه‌حودی مێژونووسی كورد خه‌ڵكی خۆراسانه كه گه‌وره‌ترین پارێزگای ئێرانه و له‌خۆرئاوای وڵاتهكهدایه، كورد و بلوج و تورك و سیستانی و عه‌ره‌ب دانیشتوانه‌كه‌ى پێكده‌هێنن و هه‌رێمێكی سێ ده‌ڤه‌ری جیاوازن، كه له خۆراسانی باكور و باشوور و ره‌زه‌وی پێكهاتوه و ژماره‌ی گونده‌كانی كوردیش 696 گوندن و دانیشتوانه‌كه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كوردن و شیعه مه‌زهه‌بن، ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سه، كه له دوای جه‌نگی چاڵدێرانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وێ.