لەتیف شێخ عومەر: بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم هیچ گۆڕانكارییەك روینەداوە

22/04/2019 جیهان

نەوا-كاروان مەحمود 


وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوونی فشاری لەسەر لایەنەكان بۆ پێكنهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم رەتدەكاتەوەو ئەوەش دەڵێت: "هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ لەبارەی دانوساندن و گفتوگۆی لایەنەكان روینەداوە".
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ لەبارەی دانوساندان و گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینیە نۆیەمی حكومەتی هەرێم روینەداوەو دۆخەكە وەكو خۆیەتی.
سەبارەت بەوەی لە رۆژانی رابردوو باس لە فشارێكی نێودەوڵەتی كرا لەسەر لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتنە رێككەوتن و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لەتیف شێخ عومەر وتی: "ئاگاداری فشارێكی لەو جۆرە نین و ئێمە لەگەڵ پارتی رێككەوتنێكمان كردووەو هەركات گونجاو بێت رێككەوتنەكە واژوو دەكەین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group