نه‌وا
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سوریا گرته‌یه‌كی رووت له فیلم كارتۆنێكدا په‌خش ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری له سۆشیال میدیادا لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سوریا وێنه‌ی ئه‌و گرته رووتهیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه له زنجیره‌ی فیلم كارتۆنی "ساسۆكی" به‌ناوبانگدا هه‌یه و كچێك به سنگی رووته‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش توڕه‌بونی هاووڵاتیانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و ده‌پرسن چۆن گرته‌یه‌كی ئاوا له‌به‌رده‌م منداڵاندا په‌خش ده‌كرێت؟.
ئه‌و گوشارانه‌ی نێو سۆشیال میدیا وای له ده‌سته‌ی گشتی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سوریا كرد رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه و داوای لێبوردن بكات له پای ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌ر كه‌ناڵی تهلهفزیۆنهكهیاندا تێپه‌ڕیوه.
ده‌سته‌كه له رێی په‌یجی خۆیه‌وه له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "پاش پێداچونه‌وه به په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌دا بۆیان یه‌كلابوه‌ته‌وه، كه گرته‌كه بڵاوبۆته‌وه، بۆیه داوای لێبوردن له بینه‌ران ده‌كه‌ن و هه‌ڵه‌یان كردوه، داوای لێبوردنیش باشترین شته بیكه‌ن".
هه‌روه‌ها جهختیكردوهتهوه، كه رێوشوێنی پێویست به‌رانبه‌ر كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هه‌ڵه‌ی وا دوباره‌نه‌بێته‌وه.