"رێژەی بەشداری ژنان لە ناوەندەكانی میدیای كوردیدا لەئاستێكی نزمدایە"

23/04/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
د.ئەكرەم فەرەیدون پسپۆڕی بواری میدیا رایدەگەیەنێت، بەشداری ژنان لە ناوەندەكانی میدیای كوردیدا كەمترین رێژەی هەیە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر گەیاندنی پەیامەكان هەیە.
د.ئەكرەم فەرەیدون مامۆستای بەشی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین لەشاری هەولێر بە رادیۆ نەوای وت "لەناوەندەكانی میدیای كوردستاندا، رێژەی بەشداری ژنان لە كەناڵە بینراوەكاندا 10%یە و لە ناوەندەكانی دیكەش كە بیستراو و خوێنراوەن، 15%یە، بە گشتی بەشداری ژنان لە میدیادا دەكاتە 12.5%، ئەوەش رێژەیەكی خراپە".
وتیشی "ئەو ژمارە كەمە لە رێژەی بەشداریی ژنان لە ناوەندەكانی میدیادا كاریگەری دەبێت لەسەر گەیاندنی پەیامەكان و هۆشیاری تاكەكانی كۆمەڵگە و بەرفراوانبوونی دەستەبەری كار لەو ناوەندانەدا".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group