هەر هاووڵاتییەكی عیراق مانگانە 107 دۆلار بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی خەرج دەكات

23/04/2019 عێراق

نەوا
ماڵپەڕی نۆمبیۆ راپۆرتێكی لەسەرئاستی بژێوی وڵاتانی جیهان بڵاوكردوەتەوە و بەپێی داتاكان، هەر هاووڵاتییەكی عیراق مانگانە 107 دۆلار بۆ خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان خەرج دەكات.
بەپێی راپۆرتەكە، كە بۆ مانگی نیسانی 2019 ئامادە كراوە، هەر هاووڵاتییەكی عیراق بەگشتی ئەو بڕە پارەیەی خەرجی دەكات بۆ خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان لەمانگێكدا 107 دۆلار و 10 سەنتە.
خەرجی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتی عیراق، كە بریتین لە كارەبا و خۆفێنككردنەوەو خۆگەرمكردنەوە و ئاو و فڕێدانی زبڵ بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 50 بۆ 200 دۆلاردایە و لەو بڕە دەرناچێت.
بەپێی هەمان راپۆرت، بە تێكڕای گشتی تێچووی خولەكێك پەیوەندیە تەلەفۆنییەكان بۆ هەر هاووڵاتییەك 10 سەنتە و نرخی 60 مێگابایت ئینتەرنێتیش لە چركەیەدا، مانگانە 40 دۆلار و 22 سەنتە.
ماڵپەڕی "نۆمبیۆ" ساڵی 2019 كەوتوەتە كار و سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ زۆرێك لە ماڵپەڕ و رۆژنامە و گۆڤارە جیهانییەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group