قوباد تاڵەبانی: مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا ماوە

23/04/2019

 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر هێشتا لە ئارادایە و پێویستە گۆڕانكاری لە سیاسەت و حكومڕانی ئەو ناوچانە بكرێت كە ئەگەری هەیە داعش لەوێوە سەرهەڵبداتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكی بەسەرۆكایەتیی ویلیام رۆبۆك جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی داعش، ڕەوشی سیاسی و قۆناغی دوای لەناو بردنی داعش لەرووی سەربازییەوە، تاوتوێكرد.
لەكۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ڕوونیكردەوە كە مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكە هێشتا ماوەو بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم پێشهاتەش پێویست دەكات سیاسەت و حوكمڕانی لەو ناوچەی كە مەترسی سەرھەڵدانەوەی داعشیان لێدەكرێت، بەجۆرێك گۆڕانكاریی تێدا بكرێت گونجاو بێت لەگەڵ ویست و بۆچونی ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە چۆنییەتی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێران بووەكانی شەڕی داعشیان كردو هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و بە باشی ئیدارە بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجی خۆی لەگێڕانەوەی ئارامی و ئۆقرەیی بەدی بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group