لە بارەی دامەزراندنەوە پەرلەمانتارانی كورد داوای روونكردنەوە لە كۆمسیۆن دەكەن

23/04/2019

 

لەبارەی نیگەرانی سەبارەت بە دامەزراندنی چەند فەرمانبەرێك پرسیار ئاڕاستەی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت و پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت؛ دەبێت بە بەڵگە بسەلمێندرێت كە دامەزراندنەكە شەفاف و دادپەروەرانە بوە.
رۆژی سێشەممە چەند پەرلەمانتارێكی عێراق لە ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەولێر، بانگێشتی عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقیان كرد سەبارەت بەو گلەیی و رەخنانەی لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەك فەرمانبەران لەو لقەی كۆمیسیۆن هەیە.
لەوبارەیەوە كاوە محمد، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ دامەزراندنی ئەو كەسانە و نیگەرانیەكانی چەند كارمەندێكی گرێبەستی پێشو هەبو لەبارەی شێوازی دامەزراندنەوە، بۆیە ئێمەش داوای رونكردنەوەمان لە بەرپرس ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆن كرد و جەختمان لەوەكردەوە كە دەبێ بە بەڵگە بسەلمێندرێت كە دامەزراندنەكە شەفاف و دادپەروەرانە بوە و نابێت مافی هیچ كەسێكی شایستە بخورێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group