نوسینگەی سیستانی ئیمساكیەی مانگی رەمەزانی بڵاوكردەوە

24/04/2019 عێراق

نووسینگەی‌ مەرجەعی‌ باڵای‌ شیعەكانی‌ عیراق ئیمساكیەی‌ مانگی‌ رەمەزانی‌ شارەكانی‌ عیراق و هەرێمی‌ كوردستانی بڵاوكردەوە و كە تێیدا رۆژی حەوتی ئایار وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشان كراوە.
پێگەی‌ عەلی‌ سیستانی‌ مەرجەعی‌ باڵای‌ شیعەكانی‌ عیراق ئیمساكیەی‌ مانگی‌ رەمەزانی‌ داهاتووی‌ شارەكانی‌ عیراق و هەرێمی‌ كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی‌ ئیمساكییەكە، رۆژی‌ سێشەممە 7ی‌ ئایاری‌ 2019 یەكەم رۆژی‌ مانگی‌ رەمەزانی‌ 1440ی‌ كۆچی‌ دەبێت.
هەروەك ئەگەر مانگەكە 30 رۆژ بێت، رۆژی‌ پێنجشەممە 6ی‌ حوزەیران یەكەم رۆژی‌ جەژنی‌ رەمەزان دەبێت.
جێی باسە بڕیارە رۆژی 4 ی ئایار لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group