فێستیڤاڵێكی بەهارە لە سلێمانی رێكدەخرێت

02/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا - رۆژیار سیروان -  سلێمانی 
ئەمڕۆ رێكخراوی كشتوكاڵیی گەشەی لادێ OARD یەكەمین فێستیڤاڵی بەهارەی لە پاركی ئازادی لەشاری سلێمانی رێكخست.
لەوبارەیەوە زانا محەمەد ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەكە بە رادیۆ نەوای وت "لە هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی لەسێكتەری كشتوكاڵی و نائومێدبونمان لە دامەزراندن، لە یەكەمین چالاكیماندا فێستیڤاڵێكمان بۆ برەودان بە بەرهەمە خۆماڵییەكان رێكخستوە".
وتیشی "50 بەشداربوو لە ناوخۆی سلێمانی و شارەكانی تری كوردستان و دەرەوەی عیراق هاتوون بۆ خستنەڕوی بەرهەمە خۆماڵییەكان، مەشتەل، خواردنی كوردەواری و كاری دەستی ئەو خانمانەی دەرچوی پەیمانگاو كۆلێژەكانن، بەرهەمەكانیش دەفرۆشرێن". 
رونیشیكردەوە، سەرجەم تێچوی ئەو فێستیڤاڵە لە ئەستۆی رێكخراوەكە بوە و هاندانێكە بۆ كۆمپانیا ناوخۆییەكانی كوردستان بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ. چالاكییەكەش سێ رۆژ دەخایەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group