ئەستێرەی ریبێری بەرەو كوژانەوە دەچێت

05/05/2019 وەرزش

نەوا
دوای 12 ساڵ لەیاریكردن بۆ ئەو یانەیە، بایرن میونشنی ئەڵمانی رۆیشتنی فرانك ریبێری ئەستێرەی فەرەنسی یانەكەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.
بایرن میونشن لەبەیاننامەیەكدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە "فرانك ریبێری وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵا یانەكەدا نوێ ناكاتەوە و ئەم وەرزە كۆتایی بەیاریكردنی دەهێنێت...سوپاس بۆ هەموو شتێك فرانك".
لای خۆیشیەوە ئەستێرە فەرەنسییەكە بە ماڵپەڕی فەرمی یانە ئەڵمانییەكەی وتوە، بەپەیوەندیكردن بە بایرن میونشەوە خەونەكەمم بەدیهێنا، ماڵئاوایی ئاسان نییە و پێویستە ئەوە لەبیرنەكەین كە بەدەستمانهێناوە و زیاتر لە 20 پاڵەوانێتییە.
فرانك ریبێری تەمەن 36 ساڵ لە 2007 لە یانەی مارسیلیای فەرەنسییەوە بەرانبەر 25 ملیۆن یورۆ روویكردە یانەی بایرن میونشن و 422 یاری لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئەنجامداوە، 123 گۆڵی تۆماركردوە، تائێستاش ئاشكرای نەكردوە لەیانەیەكی دیكە بەردەوام دەبێت لەیاریكردن یان كۆتایی بە تەمەنی پیشەگەربونی خۆی دەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group