نه‌وا
ئاماده‌نه‌بونی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، ده‌بێته واقیع و به‌دبه‌ختی یاریزانه‌كه‌ش دوپاتده‌كرێته‌وه.
ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، پزیشكی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بڕیاری داوه سه‌ڵاح یاری نه‌كات و یاریزانه‌كه‌شی ئاگاداركردوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بێت یۆرگن كلۆبی راهێنه‌ر پێكهاته‌ی تیمه‌كه‌ی به‌بێ سه‌ڵاح ئاماده‌بكات.
به‌گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی، هه‌ر یاریزانێكی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی كه‌للـه‌سه‌ری توشی پێكان ببێت، ده‌بێت 6 رۆژ پشوی پێبدرێت.
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردو سه‌ڵاحی گۆڵكه‌ری میسر و لیڤه‌رپوڵ له یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر نیوكاسڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی تیمی به‌رانبه‌ر، سه‌ری توشی پێكان بوو، هه‌ربۆیه یاریگای به‌جێهێشت و نه‌یتوانی یارییه‌كه ته‌واو بكات.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی چامپیۆنزلیگ بۆ لیڤه‌رپوڵ زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه یاری چوونی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕاندوه و كاتژمێر 10ی شه‌وی سێشه‌ممه 7-5-2019ه‌ش ده‌بێت به‌بێ سه‌ڵاح و فێرمینیۆی هێرشبه‌ری ناوه‌ندی به‌رازیلی میوانداری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بكات.
ئه‌و به‌دبه‌ختیه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌مساڵه‌وه نییه، ساڵی رابردوش له یاری كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گرنگه، به‌هۆی سێرجیۆ رامۆس به‌رگریكاری پۆڵایینی ریاڵ مه‌دریده‌وه توشی پێكانی شانی هات و نه‌یتوانی یارییه‌كه ته‌واوبكات و ده‌رئه‌نجامیش نازناوه‌كه‌یان دۆڕاند.