پەرلەمانی كوردستان هەوڵی قەدەغەكردنی یاری پەبجی دەدات

07/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
 لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی كوردستان هەوڵی رێكخستنی پرۆژەیاسایەك دەدات تا هاوشێوەی عیراق یاری پەبجی قەدەغە بكرێت.
لەوبارەیەوە هاوڕێ مەلا سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بەپێی مادەی 11ی یاسای پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەبڕیارەكانی پەرلەمانی عیراق، هەر بڕیارێكی ئەوێ دەبێت لە پەرلەمانی كوردستانیش بڕیاری لەسەر بدرێت.
وتیشی "بۆیە ئێمە بڕیارمانداوە پڕۆژەیاسایەك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكەین بۆئەوەی یاسای قەدەغەكردنی یاری پەبجی و یارییە ئەلیكترۆنییە توندوتیژییەكان لە هەرێمی كودستانیش بەركار ببێت".
هەروەها سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رونیكردەوە، ئەو بڕیارە پەیوەندی بە پەرلەمانی كوردستانەوە هەیە، كە دەری بكات، بەڵام بەشی دووەمی تایبەت بە جێبەجێكردنی، پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چۆن رێكارەكانی رێگریكردن دەگرێتەبەر.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group