نهێنی ئەو "بۆشاییە"ی لیڤەرپوڵى بەسەر بەرشەلۆنەدا سەرخست!

08/05/2019 وەرزش

نەوا
ریمۆنتادا مێژووییەكەی لیڤەرپوڵ و سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پەیوەندی بە دوو ساتی نێو یارییەكەوە هەبوو، كە لە خولەكی 6 و 55ی یارییەكەدا یاریزانێكی بەرشەلۆنە هۆكاری دروستبونیان بوە.
رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی ئەو نهێنییە ئاشكرادەكات و بە "بۆشایی" و هەڵەی خۆردی ئەلبای بەرگریكاری بەرشەلۆنەوەی دەبەستێتەوە، كە هەردوو هەڵەكەی وایكرد گۆڵی یەكەم و دووەمی لیڤەرپوڵ تۆمار بكرێن.
لەوبارەیەوە رۆژنامەكە لە شیكارییەكیدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە خولەكی 6ی سەرەتای یارییەكەدا، ئەلبا بە لێدانێكی سەر تۆپێكی بەشێوەیەكی خراپ گەڕاندۆتەوە بۆ دواوەی یاریگای خۆیان، هەربۆیە سادیۆ مانی هێرشبەری لیڤەرپوڵ دەیقۆزێتەوە و دەیدات بە جۆردان هیندرسۆن و ئەویش ئاراستەی تێر شتیگن گۆڵپارێزی بەرشەلۆنەی دەكات، هەرچەندە تۆپەكەی گەڕاندەوە، بەڵام دیڤۆك ئۆریگی هێرشبەری لیڤەرپوڵ چاوەڕێی دەكرد و كردی بە گۆڵدا.
گۆڵی دووەمی یارییەكەش، كە لە خولەكی 10ی سەرەتای تایمی دووەمدا جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم بۆ لیڤەرپوڵی تۆمار كرد، هەر بەهۆی هەڵەی ئەلباوە بوو، كە هەڵسوكەوتێكی هەرزانەی بە تۆپەكەوە كرد و ویستی لە ترنت ئەلیكسەندەر ئارنۆڵد بەرگریكاری خاوەن یاریگای دەربكات، بەڵام ئەو یاریزانەی لیڤەر تۆپەكەی بە ئاسانی لێسەند و ئاراستەی ڤایناڵدۆمی كرد و ئەویش بێ چاوەڕوانی گۆڵەكەی خۆی پێ تۆماركرد.
هەر لە یارییەكەدا ئۆریگی و ڤایناڵدۆم لە خولەكەكانی 56 و 79دا دوو گۆڵەكەی دیكەیان تۆماركرد و بە 4 گۆڵی بێوەڵامەوە تیمەكەیان سەرخست بۆ یاری كۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و بەرشەلۆنەش بە سیناریۆی وەرزی رابردو، كە هەر بە ریمۆنتادای رۆما كرایەدەرەوەی كێبڕكێكان، ئەم وەرزەش لەئاستی ئەوروپادا بێ بەرهەم بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group