"لە بەربانگ و پارشێودا قەیسی بخۆن"

09/05/2019 هەمەڕەنگ
نەوا
پڕۆفیسۆر دكتۆر ئایسون بای كارابوڵوت رایگەیاند "پێویستە رۆژووەوانان لە بەربانگ و پارشێودا لە بری خواردن و خواردنەوە پڕ شەكرەكان لە بەربانگ و پارشێودا قەیسی بخۆن كە هەم هەرسكردنی ئاسانە و هەمیش وا دەكات هەست بەتێری بكەن".
پڕۆفیسۆر دكتۆر ئایسون بای كارابوڵوت سەرۆكی زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ لە مالاتیا، لەبارەی گرنگی و پێویستی خواردنی قەیسی لە خوانی بەربانگ و پارشێودا لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند كە پێویستە رۆژووەوانان لە بری خواردن و خواردنەوە پڕ شەكرەكان لە بەربانگ و پارشێودا قەیسی بخۆن كە هەم هەرسكردنی ئاسانە و هەمیش وا دەكات هەست بەتێری بكەن و وتی: "ئەو شەكرەی لە قەیسیدا هەیە بەراورد لەگەڵ شەكری دیكە زیانی كەمترە و قەیسی دەبێتە هۆی شكاندنی بەرهەڵستی ئیسنولین. خواردنی قەیسی سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بە هۆی ئەوەی رێژەی پۆتاسیۆمی بەرزە رێگە لە دابەزینی پەستانی خوێن و سەر لە گێژەوە هاتن دەگرێت لە رەمەزاندا". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group