هەولێر.. سەرۆكی یانەی هەندرێن بە چەقۆ برینداركرا

10/05/2019 وەرزش

 

دوا كۆتایی هاتنی یارییەكی تۆپی پێ كە لەنێوان یانەی وەرزشی هندرێن و سیروانی نوێ بەڕێوەچوو، شەڕ و دەمەقاڵی كەوتە نێوان یاریزانان و بەو هۆیەوە سەرۆكی یانەی هندرێن بەچەقۆ بریندار كرا.
 لەو بارەوە عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوە: "بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵی لەنێوان یاریزانان و هاندەرانی یانەكە، چەقوێك بەر (حاكم جەمال) سەرۆكی یانەی وەرزشی هندرێن كەتووە و بریندار بووە".
سەبارەت بە چۆنییەتی و هۆكاری رووداوەكە هۆگر جەلال برای سەرۆكی یانەی هندرێن بۆ سایتی باس نیوز رایگەیاندوە: " دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە لە بەرژەوەندی سیروانی نوێ بە گۆڵێك بێ بەرامبەر كە لەسەر گۆِرەپانی یانەی هندرێن بەڕێوە چووە، بەشێك لە هاندەران لەگەڵ یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ بۆتە شەڕ و دەماقاڵێیان، سەرۆكی یانەی هندرێنییش نێوەندگیری شەڕەكەی كردووە لەئەنجامدا چەقۆیەك بەر پشتی دەكەوێت و بریندار دەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group