نه‌وا
رۆژنامه‌ى "as"ى ئیسپانى بڵاویكرده‌وه، به‌هۆى ده‌ركردنیان له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، بارودۆخى ناو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆر خراپه و هه‌موولایه‌ك هه‌ست به بێ‌ئومێدى ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئێرنستۆ ڤاڵڤێردى راهێنه‌ریش تووشى بێ‌ئومێدى بوه و هیچ شتێكى نه‌كردوه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى یاریزانه‌كانى.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى به‌رشه‌لۆنه له یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا به 4 گۆڵى بێبه‌رانبه‌ر به یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى دۆڕا و خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى جێهێشت، بێئومێدیه‌كى زۆر رووى كردوه‌ته یاریزانان و ده‌سته‌ى ئیداریى یانه‌كه، یاریزانه‌كان ده‌ستیان كردوه‌ته‌وه به راهێنان، به‌ڵام خه‌فه‌ت باڵى به‌سه‌ریاندا كێشاوه‌و هه‌ست به هیلاكى و دوودڵى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك بێده‌نگى باڵى به‌سه‌ر مه‌یدانى راهێنانه‌كاندا كێشاوه و هیچ كه‌سێك له ستافی هونه‌ریى یانه‌كه وته‌ى هاندانى پێشكه‌ش نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى هانى یاریزانه‌كان بدات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ڤاڵڤێردى راهێنه‌ر ته‌واو هه‌ست به نائومێدى ده‌كات و هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانى له‌و بارودۆخه ده‌ربكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌وه به‌رۆژنامه‌كه‌ى وتوه، دۆڕانه‌كه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ڤاڵڤێردى راهێنه‌ریش جێهێشتوه به‌تایبه‌تى، كه ساڵى پار به هه‌مان سیناریۆ له‌سه‌ر ده‌ستى رۆما ده‌ركرا، ته‌نانه‌ت بردنه‌وه‌ى جامى شاى ئیسپانیاش، كه بڕیاره 25ى ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت، بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت.
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له‌نیوه‌ى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یاریگاى خۆى به 3 گۆڵى بێبه‌رانبه‌ر له یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى برده‌وه، به‌ڵام له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا به ئه‌نجامى 4 گۆڵى بێبه‌رانبه‌ر دۆڕاو له خوله‌كه كرایه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند ساڵێكه به‌رشه‌لۆنه به‌نیازی به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه‌یه و ئه‌مساڵ پاڵێوراوى سه‌ره‌كى بوو.