بەتەمەنترین كەسی روسیا كۆچی دوایی كرد

11/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەتەمەنترین كەسی روسیا، كە بەپێی تۆمارەكانی ئەو وڵاتە تەمەنی 123 ساڵە، كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی هەواڵی  TASSی روسی بڵاویكردوەتەوە، ئاپاز عەلیێڤ، كە لە كۆماری ئینگۆشێتیا دەژیا و ماوەیەك بوو لە نەخۆشخانەیەكی ناوچەكەدا  بوە، لە تەمەنی 123 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوە.
عەلیێڤ لە ژیانیدا نەوەی نەوەكانی بینیوە و وەك بەتەمەنترین هاووڵاتی روسی لە تۆمارەكاندا ناوی هاتبو.
ئەو هاووڵاتییە لەدایكبوی 1ی ئاداری ساڵی 1896 بوە و پێشتریش سەرۆك كۆماری ئینگۆشێتیا ویستویەتی بەمەبەستی پەسندكردنی لە ئاستی روسیادا، وەك بەتەمەنترین هاووڵاتی ئەو وڵاتە ناوی تۆمار بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group