پسپۆڕێكی خۆراك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌ڵێت "رۆژووه‌وانان له مانگی ره‌مه‌زاندا چه‌ندین كاتژمێر هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك ناخۆن، بۆیه رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێت، كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ به یه‌ك ده‌نكه خورما رێژه‌ی شه‌كری خوێن له له‌شدا هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه". به‌رهه‌می خورما هه‌م له رووی زانستی و هه‌م له رووی ئایینیشه‌وه دڵنیایی له‌باره‌ی ته‌ندروستی خواردنی دراوه و له ئایینی ئیسلامدا كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌و به‌رهه‌مه سوننه‌ته. د.له‌شكر حه‌مید پسپۆڕی خۆراك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ به خورما له مانگی ره‌مه‌زاندا كردوه و ده‌ڵێت "خواردنی یه‌ك دانه یاخود سێ دانه یاخود پێنج ده‌نكه خورما له كاتی كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ، كۆمه‌ڵێك سودی گرنگ به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هاوسه‌نگكردنی رێژه‌ی شه‌كری خوێن و فشاری خوێنه، كه به‌هۆی رۆژووگرتنه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 كاتژمێر رێژه‌ی شه‌كر و فشاری خوێن له له‌شدا داده‌به‌زێت". وتیشی: "هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌ربانگ به خواردنی خورما بكاته‌وه و بێبه‌ش نه‌بێت له‌و سوننه‌ته‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و فشاری خوێنیشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی زیاده‌ڕۆیی له خواردنی نه‌كرێت و له سێ دانه زیاتر نه‌خۆن، چونكه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره یان فشاری خوێنیان هه‌یه ده‌بێت زیاتر ئاگاداربن له‌به‌رئه‌وه‌ی خورما ده‌وڵه‌مه‌نده به شه‌كری ساده، كه به ئاسانی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا شیده‌بێته‌وه و وا ده‌كات شه‌كره و فشاری خوێن به ئاسانی به‌رزبكاته‌وه". ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت "خورما جگه له‌وه‌ی شه‌كر له پێكهاته‌یدا هه‌یه، رێژه‌یه‌كی زۆر له ریشاڵه‌كانیشی تێدایه، ئه‌مه‌یش كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌پارێزێت". د.له‌شكر حه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، خواردنی پێنج ده‌نك خورما بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر شه‌كری پێویست له خوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤدا دابین ده‌كات.