فەرەنسا 100 ژنی ئێزدی و خێزانەكانیان وەردەگرێت

12/05/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، فەرەنسا رێككەوتنێكی لەگەڵدا واژۆ كردوە بۆ لەخۆگرتنی 100 ژنی ئێزدی و خێزانەكانیان و نیشتەجێكردنیان لە فەرەنسادا.
لەوبارەیەوە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە بڵاویكردوەتەوە، تیمەكانیان لە عیراق هاوكار دەبن لە گواستنەوەی ئەو خێزانە ئێزدیانە و هاوكاریكردنیان لەكاتی گەشتەكەیاندا بۆ فەرەنسا. پێش دەرچونیشیان لە عیراق پێداویستی پزیشكی و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین دەكرێت.
بەگوێرەی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی هاووڵاتییە ئێزدییەكان دەگەنە فەرەنسا، رادەستی رێكخراوە ناحكومیە ناوخۆییەكان دەكرێن و ئەو رێكخراوانەش بۆ ماوەی یەك ساڵ پشتگیری كۆمەڵایەتی و پزیشكی و ئیدارییان پێشكەش دەكەن.
لای خۆیەوە سارە عەباس بەڕێوەبەری نوسینگەی رێكخراوەكە لە فەرەنسا رایگەیاندوە، ئەوە دەستپێشخەریەكی نوێیە و میكانیزمێكی نێودەوڵەتییە بۆ دابەشكردنی بەرپرسیارێتی پاراستن و پشتگیركردنی ئەو چینانەی لاوازن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group