یەكەم كتێبخانەی گوند لە كەركوك كرایەوە

13/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
لە گوندی حەساری گەورە سەربە شاری كەركوك، یەكەم كتێبخانەی گوند كرایەوە.
كتێبخانەكە بە كۆكردنەوەی یارمەتی لە خەڵكی گوندەكە و ئەو بەخشیشانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە كۆكراوەتەوە، كراوەتەوە.
كتێبخانەی گوندی حەساری گەورە (20 كیلۆمەتر باكوری شاری كەركوك) لە ناوەڕاستی گوندەكەدا دروستكراوە و بەجارێك 150 گەنج دەتوانن سودمەند بن لێی.
هاوكات لە بینای كتێبخانەكەدا و لەنێو باخچەكەدا چەندین كورسی و مێز دانراون تاكو خوێنەران لە هەوایەكی كراوەدا كتێب بخوێننەوە.


گەشتی حەساری بەرپرسی كتێبخانەكە لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا، كتێبخانەكە بە كتێبی خەڵكی گوندەكە و بەخششی مادی هاووڵاتیان دروستكراوە.
 ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات، ئامانجیان ئەوەیە لە پشووی وەرزی هاویندا كتێب خوێندنەوە بكەنە نەریتێك لەنێو دانیشتوانی گوندەكەدا.
لە كتێبخانەكەدا بە هەر چوار زمانی (كوردی، عەرەبی، توركی و ئینگلیزی) كتێبی تێدایە، كە خۆی لە سێ هەزار كتێب دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group