عادل عەبدولمەهدی سەردانی توركیا دەكات

14/05/2019 عێراق
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق

نەوا

لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.  
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، سبەی عادل عەبدولمەهدی لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی توركیا دەكات. 
لە میانی سەردانەكەدا هەردوولا تاوتوێی چەندین تەوەری وەك چۆنێتی پێشخستنی هەماهەنگییەكانی هەردوو وڵات بە تایبەت لە بواری بازرگانی و وزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی عێراق دەكەن. 
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا هەردوولا ئاڵوگۆری بیروڕا بكەن لەبارەی تەوەرە هەرێمی و ناوچەییەكان كە لە نزیكەوە پەیوەندییان بە توركیا و عێراقەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group