یەكێتیی ئەوروپا داوا لە ئەمریكا و ئێران دەكات دانوستان ئەنجام بدەن

14/05/2019 جیهان
فێدێریكا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا
نەوا
فێدێریكا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوان لەبارەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە دانوستاندان.
فێدێریكا مۆگێرینی لەمیانەی پرێس كۆنفڕانسێكدا لە برۆكسلی پایتەختی بەلژیكا، لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بەوەی كە ئایا داوایان لە ئەمریكا كردووە بگرێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئێران، وتی: لە كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ مایك پۆمپیۆ ئەو داوایەمان ئاڕاستە كرد، وەك دەزانن یەكێتی ئەورووپا هەمیشە لەگەڵ دیالۆگ و پەیوەندی دیپلۆماتیدا بووە لەبارەی ئێران، بۆیە ئێمە هەمیشە لەگەڵ دانوستانداین.
فێدێریكا مۆگێرینی ئاماژەی بەوەشدا، داوای لە مایك پۆمپیۆ و ژمارەیەك وەزیری ئەمریكی كردووە خۆیان ببوێرن لە بەرزبوونەوەی گرژییە سەربازییەكان لەگەڵ ئێران و بە پێویستیشی زانی تاران بە سەرجەم ئەو بەرپرسیارێتییانە هەڵبستێت كە لە رێككەوتنی ئەتۆمیدا باسیان لێوەكراوە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی زیانگەیاندن بە چوار كەشتی كارگۆی مەدەنی بازرگانی چەند وڵاتێك لە كەناراوەكانی ئیمارات لە نزیك بەندەری فوجێرە وتی" هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەكە دەكەن، داوای نەرمی نواندن لەلایەنەكان دەكەین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group