خامنەیی: هیچ شەڕێك لە نێوان ئێمە و ئەمریكا روونادات

14/05/2019 جیهان
رابەری باڵای ئایینی ئێران دەڵێت، لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمیەوە هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكا ناكەین، هەروەك جەختیش دەكاتەوە لەوەی كە هیچ شەڕێك لە نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا روونادات.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و حكومی وڵاتەكەی، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێران رایگەیاند: دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەم دۆخەدا وەك خواردنی ژەهر وایە و لەسەر پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكا ناكەین.
وتیشی: "هیچ شەڕێك روونادات، لەبنەڕەتدا رووبەڕووبونەوەكە سەربازی نییە، نە ئێمە بەدوای شەڕەوەین، نە ئەمریكیەكان چوونكە دەزانن ئەمە لە بەرژەوەندیان نییە".
خامنەیی وتیشی: تاكە بژاردەی گەلی ئێران خۆڕاگریە و دواجاریش ئەمریكا ناچار دەبێت پاشەكشێ بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group