سوپای ئەمریكا ئاستی حاڵەتی ئامادەباشی لە عیراق و سوریادا بەرزكردەوە

15/05/2019 جیهان

نەوا
سەركردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەكانی ئێران لەسەر سوپای وڵاتەكەی لە عیراق و سوریادا، ئاستی حاڵەتی ئامادەباشی بەرزكردوەتەوە و بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكەن.
سەركردایەتییەكە لەبەیاننامەیەكدا رونیكردوەتەوە، ئاستی ئامادەباشی سەرجەم هێزەكان لە عیراق و سوریا بەرزكراونەتەوە و لە پلەی باڵای ئامادەییدان.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەوردی چاودێری ئەو هەڕەشانە دەكەن، كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسەر هێزەكانیان لە عیراقدا بونیان هەیە.
لەماوەی دواییدا گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران زیادی كردوە، ئەمریكا پێشتر بڵاویكردەوە زانیاری ئەوەیان هەیە ئێران دەیەوێت لەرێگەی گروپێكی چەكداری عیراقییەوە هێرش بكاتەسەر بنكەیەی سەربازی وڵاتەكەی لەسەر سنورەكانی سوریا و بەهۆی ئەوەشەوە كەشتی جەنگی و چەكی قورسی رەوانەی كەنداو كردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group