مستەفا چاوڕەش: یەكخستنەوەی پێشمەرگە پێویستی بە ئیرادەی یەكێتی و پارتی هەیە

15/05/2019
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی
كاندیدێك بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت كە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە پێویستی بە ئیرادەی یەكێتی و پارتی هەیە، ئەگینا ئەو كارە بە وەزیر ناكرێت، ئاماژەشی‌ بەوەدا كە "پێشمەرگە نە جلی جلە، نە تفەنگی تفەنگە و تائێستاش بە كۆستەر هاتوچۆیان پێدەكرێت".
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و یەكێك لە كاندیدەكان بۆ وەزیری پێشمەرگە، بە دەنگی ئەمریكای وتوە: "هاوپەیمانان چەندین كۆبوونەوەیان بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە پێكردووین، بەڵام یەكخستنەوەی ئەو هێزانە تەنها بە وەزیر ناكرێت، بەڵكو دەبێت یەكێتی و پارتی دڵیان باش بكەن".
وتیشی: "یەكخستنەوەی هێزەكانی هەفتاو هەشتا بە خەیاڵ ناكرێت و پێداویستی دەوێ، دەبێت یەكێتی و پارتی دابنیشن و بڕیار بدەن، نەك مەسەلەكە بخرێتە دەست فڵان و فیسار".
وتیشی: "ئێمە تا ئێستا لەرێگەی كۆستەر و بەكرێ هاتووچۆ بە پێشمەرگە دەكەین، جلیان لەجل ناچێت، تفەنگیان لەتفەنگ ناچێت، پێڵاویان لە پێڵاو ناچێت، تەمەنا دەكەم لەدەمی خۆمانی بگرینەوە و ئەم هێزە یەكبخەینەوە".
سەركردەكەی یەكێتی، ئاماژەشی بەهۆكاری هاتنە خەتی هێزەكانی هاوپەیمانان كرد بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە، روونیكردەوە وڵات نابێت دوو سێ هێزی جیاوازی تێدا بێت، راشیگەیاند كە "هاوپەیمانان دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ یەك هێزدا بكەن، نەك دووسێ هێزی جیاواز".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group