گەرمیان.. نەخۆشێك لەكاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا

16/05/2019

نەوا
لە گەرمیان كەسێك لە كاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا و پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت "دكتۆرەكە راگیراوە".
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردو (15-5-2019) لەكاتی نەشتەرگەریدا لە تەلاری ئەحمەد لەنێو بازاڕی قەزای كەلار، هاووڵاتییەك بەناوی (سەرهەنگ جەلال عەبدولقادر) لەدایكبوی ساڵی 1991 گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێكاری رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا و لەسەر سكاڵای كەسوكاری و بەبڕیاری دادوەریش، دكتۆرەكە راگیراوە و پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە، ئێستاش چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینی پزیشكین لەسەر هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە.
.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group