كەركوك.. لە دوو پەلاماری داعشدا شەش پۆلیس كوژران

16/05/2019

نەوا
لە دوو پەلاماری جیای رێكخراوی داعشدا لە پارێزگای كەركوك، شەش پۆلیس كوژران. 
لیوا روكن سەعد حەربییە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك رایگەیاند، لە پەلاماری یەكەمدا كاروانێكی پۆلیس لە میانی راپەڕاندنی ئەركەكەیدا لە نزیك گوندی عەلەوییە سەربە ناحیەی ریازی باشوری خۆرئاوای كەركوك كەوتۆتە بۆسەی داعشەوە و لەو پەلامارەدا چەكی ئۆتۆماتیكی بەكارهێندراوە و چوار پۆلیس كوژراون. 
لیوا روكن سەعد حەربییە ئاماژەی بەوەشكردوە، پەلاماری دووەم لە نزیك گوندی تەلسوسەی سەربە ناحیەی رەشاد لە باشوری خۆرئاوای كەركوك ئەنجامدراوە، كە تیمەكانی پۆلیس لەكاتی چونەسەر ئەركەكانیان كەوتونەتە بۆسەی چەكدارانی داعشەوە و لە ئاكامدا دوو پۆلیس كوژراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لەو ناوچانەدا دەستیپێكردوە، كە پەلامارەكانی لێ ئەنجامدراون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group