نه‌وا
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و گشتی و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ركوك ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكیان بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یاندراوێك بۆ ڕای گشتی كه‌ركوك- 16/5/2019
پرسی كه‌ركوك:
-بارودۆخ وڕه‌وشی كه‌ركوك گه‌یشتۆته ئاستێكی ترسناك، ئێستا هه‌ره‌شه له سه‌ر خاك وخه‌ڵكه‌كه‌ی دروست بووه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی هه‌ڵه ونادوربینی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی وپارتی وبێ هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی تر به‌رانبه‌ر كه‌ركوك وناوچه كوردستانیه دابڕێندراوه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه.
دوای ڕیفراندۆم و 16/ئۆكتۆبه‌ر/2017 سیاسه‌تی ته‌عریب وپه‌راوێزخستنی كورد له كه‌ركوك وخورماتو وناوچه كوردستانیه دابڕێندراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به داخه‌وه دوای هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ خانه‌ی راپه‌ڕاندن له كاتی خۆیدا، ئاماده‌نه‌بون له سه‌ر 16/ ئۆكتۆبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن.
-له سه‌روبه‌ندی ڕێككه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروستكردنی كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای پێشنیار وئیلحاحی زۆرمان له سه‌ر هه‌ردو ئاستی جڤاتی نیشتمانی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ پشك و ئه‌جێندایه‌كی ئه‌وتۆی بۆ كه‌ركوك وخورماتو وناوچه كوردستانیه دابڕێندراوه‌كانی تیا نه‌بو.
- ئێمه پێمان وایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه له ڕاسته ڕێگاكه‌ی خۆی لای داوه، كه له پێناویدا دامه‌زرا (كاركردن له پێناو هێنانه‌كایه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی كوردستانی به‌رانبه‌ر كه‌ركوك وناوچه كوردستانیه دابڕێندراوه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی سیسته‌مێكی پارله‌مانی، لایه‌نی كه‌م هاوشێوه‌ی به‌غدا و دوركه‌وتنه‌وه له سیسته‌می حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌یی)، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بزوتنه‌وه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێری گه‌وره‌تر به‌رن.
دوای بێ هیوابونمان له خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه، بڕیارمان دا ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه، لێره‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین له سه‌ر ئه‌رك و كاری سیاسی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هێنانه دی ئه‌و ئامانجانه‌ی بڕوامان پێ بووه وئاماژه‌مان پێ كرد، به تایبه‌تی سیاسه‌تێكی كوردی وكوردستانی بۆ كه‌ركوك وناوچه كوردستانیه دایڕێندراوهكان.
مه‌لا فه‌رمان ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی
ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی و رێكخه‌ری ژوری ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا (ناسراو به عه‌ول) ئه‌ندامی جڤاتی گشتی
عه‌بدوڵڵا حه‌بیب، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ئه‌ندامانی ژوری ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان