"فەرمانی ئەمریكا بۆ دەرچوونی كارمەندانی لە عیراق جەنگی دەروونییە"

16/05/2019 عێراق
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد

نەوا
ئێران، فەرمانی ئەمریكا بۆ دەرچوونی هەندێك لە كارمەندانی لە عیراق بە "پڕوپاگەندەی جەنگی دەروونی" ناو دەبات.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ISNA)، لە راگەیەندراوێكدا كە لە لایەن نوێنەراتی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوكراوەتەوە هاتووە "فەرمانی ئەمریكا بۆ دەرچوونی ئەو كارمەندە حكومییانەی كاری بەپەلەیان نییە لە عیراق، دوایین پەردەی پڕوپاگەندەی جەنگی دەروونی ئەمریكایە".
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە ئێران لە عیراق یان لە هیچ شوێنێكی دیكە نەبووەتە مەترسی بۆ هیچ كەسێك و مەبەستی نییە لە هیچ شوێنێكدا هێرش ئەنجام بدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رۆژی چوارشەممە داوای لە تەواوی كارمەندە پلە دووەكانی كرد لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا عیراق جێبهێڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group