توركیا دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی سیستمی S-400 ئاشكرا دەكات

16/05/2019 جیهان
ئیسماعیل دەمیر سەرۆكی پیشەسازی بەرگریی لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا

نەوا
ئیسماعیل دەمیر سەرۆكی پیشەسازی بەرگریی لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لەبارەی گفتوگۆكانی پاتریۆت و S-400ەوە وتی: "ئەوان دەوڵەتێكی جددین، رێككەوتنەكەیان لەگەڵ رووسیا بەردەوامی هەیە، هاوكات لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆكانیان بەردەوامی دەبێت".
سەرۆكی پیشەسازی بەرگریی لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بەوتەكانی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی كڕینی S-400ەوە كە وتبووی "لەئێستادا هیچ درەنگ خستنێك یان وەستاندنێك لە ئارادا نییە" وتی: "ئەگەر وەزیری دەرەوە وەهای وتبێت ئەوا چاوەڕێی هیچ روونكردنەوەیەكی تر مەكەن، ئێمە هەموومان وەك یەك هەمان هەڵوێست و رامان هەیە".
ئیسماعیل دەمیر ئاماژەی بەوەدا كە پرسەكانی تایبەت بە مەشقپێكردنی كارمەندان لە  S-400 دا وەك خۆی بەرێوەدەچێت.
سەرۆكی پیشەسازی بەرگری لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لەبارەی گفتوگۆكانی توركیا و بەرپرسانی ئەمریكا لەسەر پاتریۆت وتی: "كۆبوونەوە دووقۆڵییەكان بەردەوامیان هەیە، بەپێویستی نازانم لە ئێستادا زانیاری زیاتری لەبارەوە ئاشكرابكەم".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group