دۆناڵد ترامپ باری نائاسایی راگەیاند

16/05/2019 جیهان
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی بۆ بوونی هەڕەشە لەسەر تەكنۆلۆژیای زانیاری وڵاتەكەی راگەیاند و رێگری لەبەكارهێنانی تۆڕە بیانییەكان دەكات.
ئاژانسەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كە رۆژی پێنج شەممە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ئیمزای لەسەر بڕیارێكی سەرۆكایەتی كرد بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی لەبارەی تەكنۆلۆژیای زانیاری وڵاتەكەی و رایگەیاند، ئەو كارەی لەپێناوی پاراستنی تۆڕی كۆمپیوتەری وڵاتەكەی كردوە.
بەپێی ئەو رێوشوێنە تووندەی بڕیارەكەی ترامپ، بەكارهێنانی هێڵەكانی پەیوەندی و تۆڕی ئینتەرنێتی بیانی لەكۆمپانیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا قەدەغەدەكات.
فەرمانە سەرۆكایەتییەكەی دۆناڵد ترامپ بەكارهێنانی هێڵەكانی پەیوەندی و تۆڕی ئینتەرنێتی بیانی لە كۆمپانیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا قەدەغەدەكات و پێیوایە مەترسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دروست دەكەن.
فەرمانە سەرۆكایەتییەكەی ترامپ ناوی هیچ كۆمپانیایەكی نەهێناوە بەڵام بەرای چاودێران پێدەچێت كۆمپانیای هواوی كردبێتە ئامانج.
لای خۆشییەوە چین رایگەیاند، سنورداركردنی كارەكانیان لە ئەمریكا تەنها زیان بەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.
لەماوەی چەند مانگی رابردودا چەندین وڵات لەنێوانیاند ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هۆشیارییانداوە كە كۆمپانیای هواوی تۆڕەكانی خۆی بەمەبەستی سیخوڕیكردن بۆ چین بەكاردەهێنێت و ئەو كۆمپانیایەش تۆمەتەكان رەتدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group