ئارنۆڵد هێرشی كرایەسەر

18/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
ئارنۆڵد شوارزنیگەر پاڵەوانی بەهێزی هۆلیود لە پشتەوە هێرشی دەكرێتەسەر و لێیدەدرێت.
ئارنۆڵدی تەمەن 71 ساڵ لە چوارچێوەی دادوەری لە پێشبڕكێی زۆرانبازی بەناوی ئارنۆڵد كلاسیك ئەفریكا بۆ هەواداران لەشاری جۆهانسبێرگی باشوری ئەفریقیا، سەرقاڵی وێنەی سێڵفی بووە كاتێك كەسێك لە پشتیەوە بەرزدەبێتەوە و شەقی لێدەدات.


هەرچەندە دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەكانی ئارنۆڵدەوە هێرشبەرەكە دەستگیردەكرێت، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەوە بڵاونەكراوەتەوە و پاڵنەری هێرشەكەشی دیار نییە چی بوە؟
لە پاش روداوەكە، ئارنۆڵد وتویەتی "سەرەتا وامزانی لەلایەن هەوادارانەوە پاڵم پێوەنراوە، بەڵام دواتر لە رێی گرتە ڤیدیۆییەكەوە بۆم دەركەوت شەقیان لێداوم".
ئارنۆڵد لە تویتەرەوە نوسیویەتی "سوپاس بۆ بایەخدانتان پێم، بەڵام هیچ شتێك نییە نیگەران بن بۆی. وامزانی بەهۆی قەرەباڵغی هەوادارانەوەیە، چونكە زوو زوو توشی شتی وا دەبم...وەكو ئێوە كە گرتە ڤیدیۆییەكەم بینی ئینجا زانیم لێمدراوە..خۆشحاڵم كە ئەو بێ مێشكە، سناپ چاتە تایبەتەكەی لێتێكنەدام".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group