ماڵئاواییەكی نمونەیی لە ریبێری و رۆبن كرا

18/05/2019 وەرزش

نەوا
لەگەڵ بەدەستهێنانی حەوتەم نازناوی یەك لەدوای یەكی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن ماڵئاواییەكی نایابی لە هەردوو ئەستێرە فرانك ریبێری فەرەنسی و ئاریان رۆبن هۆڵەندی كرد.
شەوی شەممە لە دوا یاری ئەم وەرزەی بۆندزلیگادا، بایرن میونشن بە 5 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە ئینتراخت فرانكفۆرتی بردەوە و توانی بۆ حەوتەم جار یەك لەدوای یەك ببێتە پاڵەوانی خولەكە و 78 خاڵ كۆبكاتەوە و بوروسیا دۆرتمۆندی ركابەری سەرسەختیشی بە 76 خاڵەوە لە پلەی دووەمیدا گیرسایەوە.
لە یارییەكەدا، ریبێری و رۆبن گۆڵی چوارەم و پێنجەمیان بۆ تیمەكەیان تۆماركرد و جوانترین یادگاری و نایابترین ماڵئاواییان لە یانە باڤارییەكە كرد، هەرچەندە یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیاش ماوە و روبەڕوی لایپزیگ دەبنەوە، بەڵام ئیتر لە بۆندزلیگادا نابینرێنەوە و ئەم هاوینە ماڵئاوایی یەكجارەكی دەكەن.
هەروەك ریبێری بووە یەكەم یاریزان، كە 9 جار لەگەڵ هاوڕێكانیدا نازناوی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group