بەهۆی رەمەزانەوە لێپرسینەوە لەگەڵ دانیشتوانی بەغدا دەكرێت

19/05/2019 عێراق
یەكێك لە بازاڕە میللیەكانی شاری بەغداد

نەوا
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەغدا رایگەیاند، هەڵمەتێكی بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو كەسانە دەستپێكردووە كە بە رۆژوو نین و بە ئاشكرا دەخۆن و دەخۆنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عیراق جەختیكردوەتەوە، هەڵمەتی داخستنی سەرجەم فرۆشگاكانی تایبەت بە فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانی دەستپێكردوە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات ئەوا رێوشوێنی یاسایی لە بەرانبەردا دەگیرێتەبەر.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بەهەمانشێوە ئەو كەسەی بە رۆژوو نییە و بەئاشكرا لەسەر خواردن و خواردنەوە دەستگیر بكرێت، ئەوا رێوشوێنی توندی یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو دیاردانە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ حورمەتی پیرۆزی مانگی رەمەزاندا ناگونجێت، بۆیە هەوڵەكانی بۆ رێگریكردن لەو دیاردانە بەچڕی خستوەتەگەڕ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group