سامان گەرمیانی: پێویستە ڕێكەوتننامەی دەباشان بخرێتە بواری جیبەجێكردنەوە

19/05/2019
نەوشیروان مستەفا و مام جەلال

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی داوا دەكات رێككەوتننامەی دەباشان كە لەساڵی 2012 لەنێوان نەوشیروان مستەفا و مام جەلال ئەنجامدرا، جێبەجێ بكرێت.
سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی"چیتر پێویستە ڕێكەوتننامەی دەباشان بخرێتە بواری جیبەجێكردنەوە كە ئەمەش خەونی هەردو سەركردەی هەمیشە زیندو مام جەلال و كاك نەوشیروان بوە!"
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نوسیویشیەتی"با چیتر نەهێڵین بیروڕای كەمینەیەك سەربكەوێت بەسەر خواستی گەلێكدا!"
رێككەوتنی دەباشان كە بە لێكتێگەیشتنی دەباشان-یش ناسراوە لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2012 لەنێوان جەلال تاڵەبانی، سكرتێری كۆچكردوی یەكێتی و نەوشیروان مستەفا، رێكخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕاندا، لەماڵی تاڵەبانی لە دەباشان ئەنجامدرا.
بەگوێرەی رێككەوتنەكە هەردولا كۆك بون لەسەر ئەوەی ئەو یاسایانەی كە رەهەندی نیشتمانیان هەیە بە دەستوری هەرێمی كوردستان و یاسای سەرۆكایەتی هەرێمەوە‌ بگەڕێنرێنەوە بۆ پەرلەمان تا بەشێوەی سازانی نێوان لایەنە سیاسییەكان هەموار بكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group