"مانگانە پارە بۆ چاككردنەوەی رێگاكان تەرخان دەكرێت"

19/05/2019

 

بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ ڕێگاوبان دەڵێت، دوای چەندین كۆبوونەوە لە ئەنجومەنی وەزیران، چەندین بڕیار دەركران، لەوانە مانگانە ھاوشێوەی پێش قەیرانی دارایی، پارە بۆ چاككردنەوەی ڕێگاكان تەرخان دەكرێت و دوای ئەوەش دەست بە دروستكردنی ڕێگای نوێ دەكرێت.
سدقی ئامێدی، بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ ڕێگاوبان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەركردووە كە بۆ چاككردنەوەی ڕێگاكان پێویستە هاوشێوەی پێش قەیرانی دارایی، مانگانە بودجەیان بۆ خەرج بكرێت، كە سلێمانی زیاتر لە300ملیۆن دینارە و ئەوەی هەولێریش زیاتر لە200 ملیۆن دینار و  داواشیان كردووە بۆ دروستكردنی ڕێگاكان و پڕۆژەی نوێ كەشفیان بۆ ڕەوانە بكەین، هەر ڕێگایەك پێویستی بە چەند پارە هەیە، بۆ ئەوەی بۆیان تەرخان بكرێت، بۆ نموونە، بۆ ڕێگای كۆیە چوار ملیار و 311 ملیۆن تەرخان كراوە، ئینجا هەر كەشفێك بۆ ڕێگایەك بكرێت، پارەی بۆ تەرخان دەكرێت."
بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە وتیشی: "وەكو قۆناغی یەكەم ڕێگاكان چاك دەكرێنەوە و دواتر دەست بە دروستكردنی ڕێگای دووساید دەكرێت و ئێستا دەست بە چاككردنەوەی ڕێگاكان كراوە."


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group