ترامپ: هیچ هەوڵێكمان نەداوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران

20/05/2019 جیهان

 

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێ، هیچ هەوڵێك بۆ دانوستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەئارادا نییە، دەشڵێ، ئابووریی ئێران بەردەوامە لەهەرەسهێنان.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا دوو تویتی جیاجیای لە هەژماری تایبەتیی خۆی كرد و لە تویتی یەكەمدا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن ئەمریكا لەهەوڵدایە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران  و لەو بارەوە رایگەیاندووە: ئەو هەواڵانە ناڕاست و هەڵبەستراون.
لە تویتی دووەمیشدا، سەرۆكی ئەمریكا نوسیویەتی: "ئێران خۆی پەیوەندیمان پێوەدەكات ئەگەر ئامادە بێت، لە هەمانكاتیشدا ئابوریی ئێران بەردەوامە لە داڕمان، زۆر بەداخین بۆ گەلی ئێران!".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group