نه‌وا
كۆمیته‌یه‌كی ئه‌وروپا پاش بێده‌نگییه‌كی ماوه‌درێژ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی و زۆر زیندانی دیكه‌ی باكوری كوردستان و توركیای كردووه.
كۆمیته‌ی رێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌ربه كۆنسه‌ی ئه‌وروپا (سی پی تی - CPT) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردوه له‌نێوان رۆژانی 6 تا 17ی ئایار سه‌ردانی زۆر زیندانی باكوری كوردستان و توركیای كردووه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كاندا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵییان كردووه، كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ی تێدا زیندانی كراوه، به‌ڵام تائێستا دیار نییه له راپۆرته‌كه‌ی سی پی تی-دا باسی چی كراوه و جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌ی ساڵی 2016 یاخود نا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، شاندی سی پی تی سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئیستانبوڵ، ئامه‌د، ئه‌نكه‌ره، پرسووس و زۆر زیندانی دیكه و بنكه‌كانی پۆلیسی كردوه، هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌س كراوه كه ئازادكراون یان هێشتا له زینداندان.
شاندی سی پی تی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، داد و ته‌ندروستیی توركیا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی وڵاته‌كه دیداری ئه‌نجامداوه و ده‌رباره‌ی بنكه‌كانی پۆلیسیش له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیا گفتوگۆی كردوه.