نه‌وا
حه‌یده‌ر مولا سه‌ركرده له ئیئتیلافى چاكسازى و بنیادنانه‌وه ده‌ڵێت "له‌سه‌ركارلابردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئێستاى په‌رله‌مانى عیراق زۆر قورسه، چونكه پێویستى به كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى 166 په‌رله‌مانتاره و زۆرینه‌ى فراكسیۆنه‌كانیش ده‌زانن ده‌ستى ده‌ره‌كى له‌پشت لابردنیه‌وه‌یه‌تى، بۆیه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه".
مولا له‌گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌سه‌ركارلابردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له پۆسته‌كه‌ى زۆر قورسه ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م پێویستى به‌ده‌نگى 166 په‌رله‌مانتار هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش زۆر قورسه، هۆكارى دووه‌میش ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى كوتله سیاسییه‌كان ئه‌وه ده‌زانن لابردنى ده‌ستى ده‌ره‌كى له‌پشته‌وه ده‌بێت، بۆیه زۆربه‌یان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه پلانى ده‌ره‌كى جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ئیئتیلافى چاكسازى و بنیادنانه‌وه پێیوایه، سه‌رۆكى ئێستاى په‌رله‌مان دوو خاڵى به‌هێزى هه‌یه ئه‌وانیش به به‌رگێكى نیشتمانییه‌وه هات نه‌ك تاییفى، هه‌روه‌ها له هیچ كه‌یسێكى تاییفیه‌وه تێوه‌نه‌گلاوه و عیراقییه‌كان به‌و شێوه‌یه سه‌یرى ناكه‌ن كه به‌شدار بێت له شه‌ڕى تاییفى یان ناوخۆیى یاخود ده‌ستى له‌و پارانه‌دا نییه، كه له به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كانى ئه‌نبار و چه‌ند پارێزگایه‌كى دیكه‌دا به‌كارهێنران.
رونیشیكرده‌وه، خاڵى به‌هێزى دووه‌می گه‌نجییه‌تى ئه‌وه‌ش خاڵێكه گه‌لى عیراق به‌دڵیانه و ده‌یانه‌وێت، بۆیه حه‌لبوسى نه‌ك ته‌نها له ئه‌نبار، به‌ڵكو له میسان و به‌سڕه و زیقار و پارێزگاكانى دیكه‌ش باڵانسى هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش كاتێك پارێزگارى ئه‌نبار بوو جێ ده‌ستێكى باشى ئیجابى به‌جێهێشت.