نه‌وا
ئێران له‌سه‌ر گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، داوا له ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كه له كه‌نداو، دیالۆگی دیپلۆماتی ناوچه‌یی ده‌ستپێبكات.
نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردووه و تێیدا داوایه‌كی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندوه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه بێده‌نگ نه‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه ته‌خت ره‌وانچی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت "هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه" به‌هه‌وڵه گێره‌شێوێنه‌كانیان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسه‌قامگیر ده‌كه‌ن، ئێران هیچ كاتێك جه‌نگ هه‌ڵنابژێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆری لێبكرێت بۆ جه‌نگ تا دواسات خۆی ده‌پارێزێت".
ته‌خت ره‌وانچی هۆشداری داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبونی قه‌یرانێكی له‌و چه‌شنه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كێشه‌كه ده‌چێته ئه‌وپه‌ڕی ناوچه‌كه و ئاسایش و ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس كرد هه‌وڵی دیپلۆماتی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ دیالۆگی ناوچه‌كه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی كه‌نداو.